هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی ياریی سان ئاندرێس



ياری Grand Theft Auto کە لەلای کورد ناسراوە بە درايڤەرەکە يان سان ئاندرێس، نزيکە لە دەرچوونی ڤێرژنێکی نوێی و کۆمپانياکەش بەڵێنی گۆڕانکاری گەورەی داوە.
لەوبارەيەوە پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە کۆمپانيای رۆکستاری خاوەن ئەو يارييە رايگەياندووە لەماوەيەکی نزيکدا ڤێرژنی شەشی GTA دەخرێتە بازاڕە ئەلکترۆنييەکانەوەو چەند گۆڕانکارييەکی نوێشی تێداکراوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانەش لە سەرەتادا يارييەکە لە ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا بڵاودەبێتەوەو دواتريش بازاڕەکانی جيهان دەگرێتەوە، واچاوەڕێش دەکرێت کڕيارێکی زۆری هەبێت بەهەمان شێوەی GTA 5 ، کە لەماوەی تەنيا دوو ساڵ و نيودا توانی ببێتە بەنرخترين ياریی و رێژەيەکی زۆری داهاتی کۆکردەوە چونکە ڤێرژنی پێنجی جيتا لە ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٣ خرايە بازاڕەوە.
GTA بە يەکێک لە يارييە بەچێژ و بەهێزەکانی جيهان دادەندرێت و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە بەرهەمهێنراوە، بۆ زۆرێک لە سيستمە کارپێخەرەکان دروستکراوە لەوانە ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس و ويندۆس و پلەی ستەيشن و ئێکس بۆکس و چەندانی ديکەش.

بڵاوی بکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بابەتی
Next Post »

1 لێدوان:

Write لێدوان